بەغداد – ا ه ع ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی كارەكانی ئەندامانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و هەژماركردنەوەی دەنگەكان بە دەستی. هەر لەو كۆبونەوەیەكدا ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا ٩ دادوەر دەستبەكار بن لە شوێنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆن و بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران هەموو ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەدرێتە دەستی دادگا. لە دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەران ١٧٢ پەرلەمانتار ئامادەبوون و توانرا ڕێژەی یاسایی تەواوبكرێت، دوای پەسەندكردنی ئەو بڕگەیەی هەمواری پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەكان، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا.