بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ، ئەمرۆ چوار شەممە، داوایكرد رێوشوێنە یاساییەكان دەرحەق بە رۆژنامەنوس حوسان كەعبی لەلایەن دادگای نەجەفەوە رابگیرێت. عەلی بەیاتی ئەندامی لیژنەی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: ئازادی رادەڕبڕین لە دەستوری عێراقدا چەسپاوە، رۆژنامەنوسیش مافی بەدەستهێنانی زانیاری و پاراستنی سەرچاوەی زانیارییەكەی هەیە، وتیشی بەشی یەكەمی مادەی شەشەم لەیاسای پاراستنی رۆژنامەنوسان دەڵێت: رۆژنامەنوس مافی هەیە زانیاری لەسەر راپۆرتە فەرمییەكان وەربگرێت پێویستیشە لایەنە پەیوەندیدارەكان رێگەی پێبدەن ئەگەر ئەو كارەی زیان بە سیستمی سیاسی نەگەیەنێت. لەوبارەیەوەشەوە داوای لە ئەنجومەنی دادوەری كرد رێوشوێنەكانی دەستگیركردنی ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسان رابگرێت.