
هەولێر – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانى، سەرۆكی حكومەتی ههرێمى كوردستان، لە پەیامێكدا به بۆنهى دهنگدان و پهسهندكردنى بهپارێزگابوونى ههڵهبجه، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خەڵکی هەڵەبجەی كرد، و هیوای خواست ببێتە دەستپێکێک بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی ئەم پارێزگایە .
نوسينگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامەكەی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ،و تیایدا هاتووە ، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
"بە بۆنەی پەسەندکردنی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی تێکۆشەر و قوربانیدەر و ستەملێکراوی هەڵەبجەی شەهید دەکەم. ئەم بڕیارە کەمترین پادداشتی ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی هەڵەبجەیە .
دەستخۆشی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەم و هیوادارم تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، ببێتە دەستپێکێک بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی ئەم پارێزگایە.لەم ڕووەوە، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی شایستە، خزمەتی ئەو دەڤەرە بکرێت و بودجەی تایبەت بۆ زیاتر ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە تەرخان بکرێت .
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ، کە هەمیشە خۆی بە قەرزاری قوربانیدانەکانی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکانمان دەزانێت، بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە خەڵکی پارێزگەی هەڵەبجە و هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان".