بەهۆی زریانی تۆز و خۆڵ، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەسرە داخستنی کاتی ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 14-04-2025, 20:19
  • +A -A

    بەسرە - INA
    حەسەن عەبدولهادی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەسرە بەهۆی زریانی تۆز و خۆڵ ، داخستنی کاتیی خۆی ڕاگەیاند.
    عەبدولهادی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی زریانی خۆڵبارین فڕۆکەخانە بەشێوەیەکی کاتی داخراوە".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی خراپی بینین، گەشتێک ناچاربوو بگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا".