سەرۆک وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی گروپی خزمەتگوزاری پزیشکی ئەمریکی دەکات

سیاسی
  • 14-04-2025, 20:12
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختی لە بایەخدانی حکومەت کردەوە بۆ کاراکردنی سەرجەم بڕگەکانی چوارچێوەی ستراتیژی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان لەوانەش ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە هاوکاری لە کەرتی تەندروستی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە سەرۆکی گروپی خزمەتگوزاری پزیشکی ئەمریکی دکتۆر ئایسن مارۆجی".
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: "لە میانەی دیدارەکەدا ئاسۆی هاریکاری لەگەڵ گروپی AGMS تاوتوێ کرا، کە پێشنیارێکیان پێشکەش کرد بۆ پڕۆژەی دامەزراندنی شارێکی پزیشکی یەکخراو لە بەغداد لەوانە دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی شێرپەنجە بە توانای (200) قەرەوێڵە کە بریتییە لە بینا و ئامێر و کارپێکردن، و ئەکادیمیای ڕاهێنان و کارگەیەکی دەرمانسازی و کۆلێژی پەرستاری، جگە لە هێنانی زیاتر لە (200) پسپۆر لە نێوان پزیشک و پەرستار و کارگێڕان بۆ کارپێکردن و بەڕێوەبردنی پرۆژەکە، کە لەلایەن گروپەکەوە پارەی بۆ تەرخان دەکرێت و هیوادارە زیاتر لە 1500 هەلی کار لە ناوخۆ دابین بکات".
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆك وەزیران " فەرمانی ئامادەکردنی زەوییەکی کرد بۆ پڕۆژەکە لە سەربازگەی ڕەشید کە (60) دۆنم دەبێت و جەختی لە بایەخدانی حکومەت کردەوە بۆ کاراکردنی سەرجەم بڕگەکانی چوارچێوەی ستراتیژی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان لەوانەش ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە هاوکاری لە کەرتی تەندروستی".