
هەولێر-INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆشكى ئه‌ليزێ له پاريس، له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازیى لێكرا، و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى وڵات له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێم لە راگەیەنراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ، ڕایگەیاندوە: " نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رميدا له كۆشكى ئه‌ليزێ له پاريس، له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازیى لێكرا".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيدا، هه‌ردوو سه‌رۆك پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ كرد. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه".
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "هه‌ردوو سه‌رۆك جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوەندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى وڵات له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه".
له ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، "دۆخى سووريا و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه". هه‌ردوو سه‌رۆك "داكۆكييان له گرنگيى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريا و گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان له ناوچه‌كه، كرده‌وه ،چه‌ند پرس و بابه‌تێکى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو".