
بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆکایەتی کۆمار، ، دووپاتی کردەوە کە دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە هەنگاوێکی مێژووییە و مافێکی لەمێژە چاوەڕوانکراوە.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە ، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
"گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی رۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین لەپارێزگای هەڵەبجە بەبۆنەی پەسەندکردنی یاسای دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەرێزەوە ، ئەم هەنگاوە مێژووییە کە بەدادپەروەری و مافێکی لەمێژە چاوەڕوانکراو و هەنگاوێکی ئەرێنی لەسەر ڕێگای بەدیهێنانی دادپەروەری و دڵسۆزی بۆ خوێنی ئەو شەهیدانەی کە لەقێزەونترین تاوانی مێژووی هاوچەرخدا شەهید بون .
لەکاتێکدا پیرۆزبایی لە گەلەکەمان دەکەین لەهەڵەبجە و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و بەڕێزانی ئەندامانی ئەنجومەن دەکەین بۆ دەنگدان لەسەر ئەم یاسایە کە مانای دادپەروەری نیشتیمانی و ناسینی ئازارەکانی شارێک بەرجەستە دەکات کە سیمبولێکی ئینسانی ئەبەدی لە ویژدانی عێراق و نێودەوڵەتیدا بەرجەستە دەکات".