ئەعەرەجی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بەرپەرچدانەوەی دەنگۆکانی دایەوە و بەشداری کرد لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی

ئەمنی
  • 10-04-2025, 13:26
  • +A -A

    بەغدا - INA

    قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە دووپاتی کردەوە کە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە بەرپەرچدانەوەی دەنگۆ و تیشک خستنە سەر ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی.

    لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانییەوە بڵاوکراوەتەوە، ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وت ، تێیدا هاتووە "قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە نوسینگەی تایبه‌تی خۆی پێشوازی لە سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لیوا سەعد مه‌عن کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەک لەسەر ڕۆڵی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی كارمه‌ندانی ئەمنییەکان و گەیشتن بە سەقامگیری ئەمنی له‌ خۆگرتبوو".

    به‌ گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئەعەرەجی جەختی لەوە کردەوە کە "شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبووە لە بەرپەرچدانەوەی دەنگۆکان و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بۆ خەڵک و ڕای گشتی"، ستایشی "هەوڵەکانی شانەکە و ئەوەی کە پێشکەشی دەکات لە پێناوی میدیای ئەمنیی متمانەپێکراو و فەرمیدا" ستایشی کرد.