سەرۆک وەزیران بەردی بناغەی دروستکردنی سێ نەخۆشخانە ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 10-04-2025, 12:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، بەردی بناغەی  سێ پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی بازنەی تەلەڤزیۆنییەوە، پڕۆژەی جێبەجێکردنی دروستکردنی سێ  نەخۆشخانەی ڕاگەیاند.
    وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : پڕۆژەکان بریتین لە نەخۆشخانەیەکی پسپۆڕی بۆ چارەسەری شێرپەنجەی منداڵان بە توانای 150 قەرەوێڵە لە شاری پزیشکی لە بەغدا، لەگەڵ پڕۆژەی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای حەیدەرییە لە پارێزگای نەجەفی پیرۆز، هەروەها پڕۆژەی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای مجڕی گەورە لە پارێزگای میسان.