عێراق و لیبیا باس لە بەرزكردنەوەی شەفافیەت و چالاككردنی دیپلۆماسی ئابووری دەكەن

سیاسی
  • 9-04-2025, 21:51
  • +A -A

    تەرابلوس - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە تەرابلوس ئەحمەد سەحاف، و سەرۆكی دیوانی ژمێریاری لیبیا خالید شەكشەك، باسیان لە بەرزكردنەوەی شەفافیەت و چالاككردنی دیپلۆماسی ئابووری كرد.
    باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: ئەحمەد سەحاف  بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس، لەگەڵ خالید شەكشەك سەرۆكی دیوانی ژمێریاری لیبیا كۆبووەوە، و تیایدا ڕێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و لیبیا و كردنەوەی ئاسۆی فراوانتر بۆ هاوكاری لە بوارەكانی دارایی، ئابووری و بازرگانی تاوتوێ كرد.
    سەحاف جەختی لە گرنگی چالاككردنی دیپلۆماسی ئابووری لە نێوان هەردوو وڵات، كردەوە و ئاماژەی بەوەدا: كە بەرزكردنەوەی هاوكاری نێوان دامەزراوە چاودێرییەكان لە بەغدا و تەرابلوس پایەیەكی بنەڕەتییە بۆ پشتیوانیكردن لە سەقامگیری دارایی و ئیداری و ڕێگە خۆشدەكات بۆ هاوبەشی فراوانتر لەسەر ئاستی ئابووری و بازرگانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی لیبی دەكەین كە بەشداربێت لە پەرەپێدانی توانا دامەزراوەییەكان و پاڵپشتیكردنی پرۆگرامەكانی ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی، بەمەش بنەماكانی شەفافیەت و حوكمڕانی باش لە هەردوو وڵاتدا بەرزدەبێتەو.
    لای خۆیەوە شەكشەك، هیوای خۆی بۆ چالاككردنی كەناڵەكانی هەماهەنگی تەكنیكی و دامەزراوەیی ، دەربڕی، ستایشی كرانەوەی ئەرێنی نێوان ئۆرگانە كەرتییەكانی بەغدا و تەرابلوسی كرد.