وەزیری نەوت: كاردەكەین بۆ وەبەرهێنان لە 70%ی غازی سووتاو

ئابوری
  • 9-04-2025, 19:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی سەواد، تەئكیدیكردەوە: وەزارەت كار بۆ وەبەرهێنان لە زیاتر لە 70%ی غازی سووتاو دەكات.
    لە میانی بەشداریكردنی لەو كۆڕبەندەی كە ژووری بازرگانی ئەمریكی-عێراقی لە بەغدا ڕێكیخستبوو، سەواد لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزارەتەكە كار لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت دەكات بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی وڵات. هەروەها كاردەكات بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە 70%ی غازی سووتاو، بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئیستغلالكردنی تەواوی ئەو غازەی كە پێش ساڵی 2030 بەرهەمدەهێنرێت، كاتێك غازی سووتێنەر سفر دەكرێتەوە.
    ڕوونیشیكردەوە: ئەم كۆبوونەوەیە تەواوكەری زنجیرەیەك كۆبوونەوەی پێشووی خاوەنكارە عێراقییەكان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانە، بەتایبەتی كۆمپانیا ئەمریكییەكانی تایبەت بە نەوت و وزە و وەبەرهێنان، و وتیشی: بەردەوامی ئەو كۆبوونەوانە بەڵگەیە لەسەر جددیەتی هەردوولا لە كاركردن پێكەوە لە ژینگەیەكی وەبەرهێنانی ئومێدبەخشدا لەسەر ئاستە تەكنیكی و ئابوورییە جیاوازەكان.
    هێمای بۆ ئەوەش كرد: پیشەسازی نەوت لە عێراق بڕبڕەی پشتی ئابووری نیشتمانی خۆیەتی، بەتایبەتی لەم قۆناغە گرنگەدا لە ململانێی نێوان سووتەمەنی بەردینی و هاوتا پاك و نوێبووەكانیان. وەزارەت دیدگایەكی ڕوونی بۆ پیشەسازی وزە و كەمكردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی پەرەپێداوە.