
بەیروت - INA
ئەمرۆ چوارشەممە، تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لەگەڵ بول مورقەس وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولای كرد.
نوسینگەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لە بەیروت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: ئەحمەد عەزاری بەڕێوەبەری نوسینگەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لە بەیروت، سەردانی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان بول مورقەس كرد لە نووسینگەی خۆی لە وەزارەتەكە.
وەزیرەكە، ئامادەیی وەزارەتەكەی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەر پاڵپشتییەكی میدیایی كە خزمەت بە تۆڕەكە و ئۆفیسەكەی لە بەیروت بكات، هەروەها پێشنیاری هاوكاری لەگەڵ تۆڕەكە كرد لە كاركردن لەگەڵ تەلەفزیۆنی لوبنانی بۆ پەخشكردنی فیلمی دیكۆمێنتاری دەربارەی عێراق و كولتوور و شارستانیەتەكانی و شوێنە گەشتیارییەكان.
لای خۆیەوە عەزاری، جەختی لە ئامادەیی تۆڕەكەی بۆ هاریكاری لە بوارە جیاجیاكان كردەوە،و بانگهێشتی وەزیری كرد بۆ سەردانی بەغدا و بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ڕاگەیاندنی عەرەبی كە لەم مانگەدا لە عێراق بەڕێوەدەچێت.