
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە خێراكردنی تەواوكردنی پڕۆژەكانی پەیوەست بە كێڵگە نەوتییەكانی ڕۆژئاوای قورنەی و ئۆریدۆ كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای لوك ئۆیلی پشكپشكێنەی روسی ڤاغیت ئالكبیرۆڤ كرد، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغدا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كۆمپانیاكە لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: سودانی بە كورتی لەبارەی دیدگا و كاركردنی كۆمپانیاكە بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنان لە هەردوو كێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە لە پارێزگای بەسرە و كێڵگەی ئیۆریدو كە لە نێوان پارێزگاكانی زیقار و موسەننا هاوبەشە، ئاگاداركرایەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، سودانی جەختی، لە پێویستی خێراكردنی تەواوكردنی پڕۆژەكانی پەیوەست بەو بوارانە كردووەتەوە، بەمەبەستی دابینكردنی نەوتی خاو و غازی سروشتی كە بۆ وێستگەكانی كارەبا دابیندەكرێت.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە، كۆمپانیاكە پێداچونەوەی بە دیارترین كێشە و تەحەددیاتەكانی ڕێگری لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی لە عێراق كرد، سەرۆك وەزیرانیش وەزارەتی نەوتی ئاڕاستە كرد بۆ چارەسەركردنیان و بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە بدات.