سەرۆك وەزیران چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی سێ یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بوارەكانی كارەبا و بازرگانی لەگەڵ ئەمریكا دەكات

سیاسی
  • 9-04-2025, 17:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی دوو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە كەرتی كارەبا و یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی نێوان ژوورە بازرگانییەكانی عێراق و ئەمریكای كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی كرد، لە چوارچێوەی بنەماكانی هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای (جی ئی ڤێرنۆڤا/ GE VERNOVA)كە پڕۆژەی وێستگەی كارەبای غازی خولی تێكەڵاو لەخۆدەگرێت كە توانای نزیكەی 24 هەزار مێگاواتیان هەیە، لە گەورەترین و مۆدێرنترین پلان لە مێژووی عێراقدا، لەگەڵ ئەگەری دەستەبەركردنی دارایی دەرەكی لە لایەن بانكە نێودەوڵەتییەكانەوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە فایلی كارەبادا، سودانی چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی یاداشتی دووەمی كرد كە بنەماكانی هاوكاری نێوان وەزارەتی كارەبا و گروپی (UGTRenewable)ی لەخۆگرتبوو بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەكی یەكگرتووی وزەی خۆر بە توانای (3000) مێگاوات، سیستەمی هەڵگرتنی وزەی پاتری تا 500 مێگاوات/كاتژمێر، مۆدێرنكردنی هێڵەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا، و دامەزراندنی تا (1000 كم) ژێرخانی نوێ بۆ گواستنەوەی كارەبای ڕاستەوخۆی ڤۆڵتیەی بەرز، ئەمە جگە لە ماوەی دوو ساڵ لە گواستنەوەی تەكنەلۆژیا و ڕاهێنان و بەڕێوەبردن و چاككردنەوە، لەگەڵ پارەداركردنی بانكی هەناردە-هاوردەكردنی ئەمریكا، دەزگای هەناردەكردنی بەریتانیا، و بانكی جەی پی مۆرگان وەك بانكی ڕێكخەر.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، هەروەها سەرۆك وەزیران چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی سێیەمین یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق و ژووری بازرگانی ئەمریكای كرد، ئەمەش لە چوارچێوەی بەهێزكردن و بەرزكردنەوەی هاوكارییە ئابوورییە دوو قۆڵییەكان.
    لە بەیاننامەكەدا جەخت لەوەكراوەتەوە: كە یاداشتنامەكە نۆ مادە لەخۆدەگرێت كە ئامانجیان فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان دامەزراوەكان، كۆمپانیاكان، ڕێكخراوەكان، و بازرگانەكانە لە عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووری و هاوكاری و زانستی و تەكنەلۆژییەكانی ئێستا و پەرەپێدانی هاوكاریی نێوان كارگە بچووك و مامناوەندەكانی هەردوو وڵات.