
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند: بەهای مۆڵەتی وەبەرهێنان لە عێراق گەیشتووەتە 88 ملیار دۆلار.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بە ئامادەبوونی بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، پێشوازی لە شاندێكی گەورەی ئابووری لە ژووری بازرگانی ئەمریكا، هەروەها ژمارەیەك سەرۆكی بازرگانی و وەبەرهێنەری ئەمریكی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: سودانی پێداچوونەوەی بەو ئاسانكاری و ڕێوشوێنانەدا كرد كە حكومەت گرتوویانەبەر بۆ ئاسانكاری هاتنە ناوەوەی بازرگانان و كۆمپانیاكان بۆ ناو بازاڕی عێراق، كە ئێستا شانازی بە چەندین دەرفەتی ئومێدبەخشەوە دەكات، و وتیشی: عێراق بازاڕێكی فراوان و هەمەچەشن بۆ بەرهەم و كاڵا و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكان دابین دەكات.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، سودانی جەختیكردەوە: گەلی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دانانی بناغەكانی هەڵسانەوەی گەشەسەندنیاندا دەستكەوتی زۆری بەدەستهێناوە، هەورەها ئاماژەی دا: بە گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ ئەمریكا و بەردەوامیییان، بەتایبەتی كە عێراق ئەمڕۆ مۆدێلێكی دیموكراسی دیارە لە ناوچەكەدا.
ڕوونیشیكردەوە: بەهۆی شەڕی هەشتاكان و گەمارۆدانی ساڵانی نەوەدەكان و شەڕی تیرۆر لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، گەشەپێدان لە عێراق لەهەموو سێكتەرەكان دواكەوتووە، بەو پێیەی عێراق زەوییەكی پاكین بۆ هەلی وەبەرهێنان لە هەموو كەرتەكاندا، و وتیشی: عێراق ئەمڕۆ لە سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، كۆمەڵایەتی و ئابووری بەهرەمەندەو شاهیدی هەڵسانەوەیەكی گەشەسەندنی بێ وێنەیە، هەروەها خاوەنی هێزێكی كاری لێهاتوو و لێهاتوویی ئومێدبەخشە لە بوارە جیاوازەكاندا.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا رایگەیاند: حكومەتەكەمان كاری كردووە بۆ باشتركردنی ژینگەی بازرگانی و هەوڵیشمان داوە بۆ چاكسازی لە یاساكان بۆ ئاسانكاری تۆماركردنی كۆمپانیاكان و كاركردن لە عێراق. و وتیشی: هاوسەنگی بازرگانی عێراق بەدەست كورتهێنانەوە ناناڵێنێت، بەڵام ئەوەی پێویستە ڕاستكردنەوەی ناهاوسەنگییە لە پێكهاتەی ئابووری و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت. عێراق وڵاتێكی پیشەسازی و كشتوكاڵییە، هەروەها نوێنەرایەتی كورتترین ڕێڕەوی بازرگانی جیهانی دەكات لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە، كە لە ڕێگەی توركیاوە بۆ ئەوروپا تێدەپەڕێت.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشدا: پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان كورتترین ڕێڕەوی ئابووری دەبێت كە ئاسیا بە ئەوروپا دەبەستێتەوە، هەروەها كەمترین تێچووی گواستنەوەی كاڵاكان دەبێت. هاوكات عێراق خاوەنی ئەو كانزایانەیە كە تا ئێستا دەستیان بۆ نەبراوە, هەروەها گەورەترین وڵاتی جیهانە لە یەدەگی گۆگرد و دووەم گەورەترین وڵاتی فۆسفاتەكانە.
ڕوونیشیكردەوە: عێراق ڕۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، بەڵام غازی هاوەڵ دەسوتێت. لەهەمان كاتدا ئێمە غاز هاوردە دەكەین بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا. حكومەتەكەمان دیدگایەكی بۆ پڕۆژەكان داڕشتووە، هەروەها دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان. لە سەرەتای ساڵی 2028دا سوتانی غازی هاوەڵ دەسوتێت، وتیشی: عێراق لە دە وڵاتی یەكەمی جیهاندایە لە ڕووی یەدەگی غازی سروشتییەوە.
سودانی ئاشكراشیكرد: كەسانێك هەن وێنەیەكی نەرێنی لەسەر دۆخی عێراق دەكێشن، ئەمەش نادادپەروەرانە و نادروستە، بەو پێیەی عێراق شایەتحاڵی هاتنە ناوەوەی چەندین كۆمپانیای وەبەرهێنان بووە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە لە كەرتی وزە، نیشتەجێبوون، پیشەسازی، و كشتوكاڵ، بەهای مۆڵەتی وەبەرهێنان گەیشتووەتە 88 ملیار دۆلار، و وتیشی: گەرەنتی سەروەری دراوە بە كەرتی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە كەرتە جیاوازەكاندا.