حبی دەعوە لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەید سەدر داوا لە هێز و لایەن و سەركردە شیعەكان دەكات یەكبگرن

سیاسی
  • 9-04-2025, 13:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمرۆ چوارشەممە، حزبی دەعوەی ئیسلامی، لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەید محەمەد باقر سەدر، داوای لە هێز و لایەن و سەركردە شیعەكان كرد یەكبگرن.
    مەكتەبی سیاسی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: لە 9ی نیسانی 1980 ڕژێمی بەعسی نازی بە لەسێدارەدانی مەرجەعی سەركردەو بیرمەند  ئیمام شەهید محەمەد باقر سەدر (قدس) و خوشكەكەی (خوای گەورە لێی ڕازی بێت)، تاوانێكی قێزەونی ئەنجامدا، ئاماژەی بەوەشدا: ئەم تاوانە كە لە مێژووە خوێناوییەكەیدا وەك لاپەڕەیەكی ڕەش دەمێنێتەوە، بە درێژایی نەوە و سەردەمەكان شەرمەزارییەكەی هەڵدەگیرێت، چونكە پێشێلكارییەكی ئاشكرایە بۆ هەموو بەها ئینسانی و ئیسلامییەكان، و سەرپێچیكردنە لە یاسا و ڕێسا ئاسمانی و زەمینییەكان. میللەتی ئیسلامی تووشی كارەساتێكی گەورە و خەسارێكی گەورە بوو، بەو پێیەی ئامادەنەبوونی ئەم لوتكەی زانستی و فیكری و عەقڵی گەورەیە كە بە لێكۆڵینەوەی قووڵ و نوسینی ناوازە پاڵپشتی بیری ئیسلامی و زانستی مرۆڤایەتی دەكرد، وەرچەرخانێكی گەورەی لە مێژووی هاوچەرخی خۆیدا دیاری كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: شەهید سەدر پیاوێكی خاوەن هەڵوێستی پتەو بوو، سازشی لەسەر بنەماكانی نەكرد، هەروەها دەستبەرداری بۆچوونەكانی نەبوو. دڵسۆز بوو بۆ دۆزی دادپەروەرانەی گەلەكەی و ئازادی. پاڵنەربوو بۆ ئەوەی كاربكات بۆ ڕزگاركردنی عێراقییەكان لە چنگی بەعسییەكان كە دەستی بەسەردا گرتبوو، هەروەها بەرگری لە مافی هەموو پێكهاتەكان دەكرد بەبێ جیاوازی و لایەنگری، رونیشیكردەوە: پابەندبوونی بە ئامانجەكانی و دڵسۆزی و قوربانیدانی خوێنی پاكی خۆی، بزووتنەوەیەكی گەورەی جیهادی ئیسلامی و بزووتنەوەیەكی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنی بەرفراوانی دەستپێكرد كە گۆڕەپانەكانی پڕكرد لە پیاو و موجاهیدینی هەموو نازناو و هێز و سەركردایەتی.
    ئاشكراشیكرد: ئێمە لە حیزبی دەعوەی ئیسلامی، لە كاتێكدا شانازی بە پێوەندیمان لەگەڵ شەهید سەدر دەكەین لە ڕووی بناغە و ناسنامە و بیر و هێڵ و سەركردایەتی و دەسەڵاتی بەرەكەتدارەوە، ئەمڕۆ بۆمان دەردەكەوێت كە ئەمە لە باڵاترین مەرجەعدا بەرجەستە بووە، كە مەرجەعی باڵا سەید سیستانی (سێبەرەكەی بەردەوام بێت)، و حیكمەتەكەی كە عێراقی پاراست لە كاتی ئەو وەرچەرخانە مەترسیدارانەی كە وڵاتی دوای ڕووخانی ڕژێمی دڕندەی بەعس پێیدا تێپەڕی و هەموومان تا ئێستاش لە ژێر سێبەرە پڕ بەرەكەتەكەیدا دەژین.
    ئاشكراشیكرد: سەیر نییە ڕۆژی شەهیدبوونی هاوكات بوو لەگەڵ ڕۆژی ڕووخانی ستەمكار و دەسەڵاتە دیكتاتۆریەكەی لە 9ی نیسانی 2003. شەهیدبوونی ڕێڕەوی كاری ئۆپۆزسیۆن و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ بەعسییەكان پەرەپێدا، هەروەها ئەو تووڕەیی شۆڕشگێڕانەی ئازاد كرد كە بازنەی جۆراوجۆری عێراقییە ستەملێكراوەكانی گرتەوە.
    لە ساڵیادی شەهیدبوونی سیمبوڵ و ڕێبەر و مەرجەعی ئایینی سەید سەدر، حزبی دەعوەی ئیسلامی داوای لە هێز و لایەن و بزووتنەوە و سەركردە ئیسلامییەكان لە گۆڕەپانی شیعە كرد یەكبگرن و بەشداری گفتوگۆی جددی بكەن، بە ئامانجی كردنەوەی ڕێگای نوێ بۆ ئەو پرۆسە سیاسییەی كە دەبێتە هۆی زیندووكردنەوەی هیوای عێراقییەكان و گەڕاندنەوەی متمانەیان، لە ڕێگەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، رێگریكردن لە گەندەڵی و گەندەڵكاران، لە ڕەگەوە هەڵكەندنیان و دوورخستنەوەیان لە پۆستەكانی كۆنترۆڵكردنی سامانی گشتی.