لیژنەی ئۆڵۆمپی ئامادەیی خۆی ڕادەگەیەنێت کە تێچووی هەر ڕاهێنەرێک لەلایەن یەکێتی تۆپی پێ هەڵدەبژێردرێت لە ئەستۆ بگرێت

وەرزش
  • 7-04-2025, 21:34
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ،سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق، عەقیل موفتن، ڕایگەیاند، لیژنەکە ئامادەیە بۆ دابینکردنی خەرجی دارایی هەر ڕاهێنەرێک کە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە هەڵبژێردرێت بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەکە.
    موفتن لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "لیژنەی ئۆڵۆمپی ئامادەیە خەرجی دارایی هەر ڕاهێنەرێک کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە هەڵیبژێردرێت بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بکات، دابین بکات".
    ئاماژەی بەوەشکرد : "هاندەران بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەرە نوێیەکەن کە لە دوو یاری چارەنووسسازدا بەرامبەر کۆریای باشوور و ئوردن لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەکات، جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی بەدەستهێنانی خاڵە تەواوەکان لەم دوو یارییەدا بۆ ئەوەی بتوانن خواستەکانی کۆمەڵگەی وەرزشی عێراق بەدیبهێنن".
    موفتن ڕایگەیاند، کە "هێشتا چانسی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیال هەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد "پاڵپشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی لە چوارچێوەی پابەندبوونیەتی بە پاڵپشتیکردنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانییەکانی، دیارترینیان پاڵاوتن بۆ مۆندیال".
    بڕیارە بەم نزیکانە یەکێتی تۆپی پێ گرێبەستی ڕاهێنەرێکی نوێ کۆتایی پێبهێنێت کە توانای ئەوەی هەبێت هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرەو ئەنجامە ئەرێنییەکان ببات کە خواستی هاندەرانی عێراقی تێر بکات.