بەغداد – ا ه ع ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع)، ئەمرۆ سێ شەممە، بەڵگەنامەیەكی دەستكەوتووە تیایدا راسپاردەكانی لیژنەی باڵای ویزاری سەبارەت بە پێشێلكاریەكانی هەڵبژاردن دەخاتەروو كە لەلایەن لیژنەكەوە پەسەند كراوە. لە راسپاردەكانیشدا چەند خاڵێك خراونەتەروو، گرنگترینیان: • جیاكردنەوەی دەنگەكان بەشێوەی دەستی كە لە سەدا 5 كەمتر نەبێت لە كۆی بنكەكان. • هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە و ئاوارەكان بەهۆی بوونی بەڵگە سەبارەت بە ساختەكاری. • ئەنجومەنی وەزیران دەزگای هەواڵگری و هێزە ئەمنیەكان دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئاراستەبكات بۆ راوەدونانی ئەوانەی ساختەكاریان كردوە و روبەرووی دادگا بكرێنەوە. • داوا لە داواكاری گشتی بكرێت داوایەكی یاسایی بجوڵێنێت لەسەر بناماكانی ئەم راپۆرتە. • ئەنجومەنی وەزیران ئەم راپۆرتە ئاراستەی دەستەی نەزاهە بكات بۆ لێكۆڵینەوە و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست. • بەرگرتن لەگەشتكردنی بەرپرسانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەوانەی پلەیان لە بەرێوەبەری گشتی بەرزترە بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆك وەزیران.