
بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا سزای ئەو بەرپرسانە بدات کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و دادگاکانی دیکە بەبێ ڕەزامەندی دادگا بڵاودەکەنەوە.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە " بڕیارە دادوەرییەکان کەوتوونەتە ژێر ئەو پاراستنی یاساییەی کە لە مادەی 6/3 ی یاسای مافی کۆپیکردن ژمارە (3)ی ساڵی 1971 دا هاتووە بۆ پاراستنی مافی تایبەتمەندی لایەنەکانی داواکارییەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بڵاوکردنەوەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تەمییز و دادگاکانی دیکە بەبێ ڕەزامەندی دادوەری، و ئەو سووکایەتی و هێرشانەی کە لە ئەنجامدا بە زمانێکی نەشیاو بە پێچەوانەی یاسا، بەپێی بڕگەکانی یاسای سزادانی کارپێکراو بە تاوان دادەنرێت". ، جەختیشی لەوە کردەوە کە "رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە بەرپرسیارن لەو جۆرە بڵاوکردنەوە، جا چ لە ماڵپەڕەکاندا بێت یان لە شوێنێکی دیکە".