
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی گشتی گومرگ راگەیاند كە هەوڵێكی بەقاچاخبردنی بۆ چوار ئۆتۆمبێل لەبنكەی گومرگی گۆڕەپانی بەخێرهاتنی گەورە لە بەندەری ئوم قەسر پوچەڵكردەوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی بەڕێوبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگ، د.سامر قاسم داود، ناوەندی گومرگی گۆڕەپانی گەورەی بەخێرهاتن لە بەندەری ئوم قەسر توانی هەوڵێكی قاچاخی كۆنتێنەرێكی باركراو بە (4) ئۆتۆمبێل بەبێ ئەو مۆدێلە پووچەڵ بكاتەوە كە ڕێگەی پێدراوە بۆ هاوردەكردن.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەلایەكی دیكەوە بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ لە بەرێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست توانیان دەست بەسەر (4) بارهەڵگردا بگرن كە پڕبوون لە (فەرش، پیاز، كاهوو) بە سەرپێچی مەرج و كۆنتڕۆڵی هاوردەكردن.
دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : ئۆپەراسیۆنەكانی دەستبەسەرداگرتن لەڕێگەی هاوكاری هاوبەش لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و دەستەی دەروازە سنوورییەكان و بە پاڵپشتی پۆلیسی گومرگی ئەنجامدراون و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر سەرپێچیكاران گیراوەتەبەر.
وەزیری ناوخۆ بەردی بناغەی بینای "ئینجاز" دادەنێت