سەرۆك وەزیران ڕێنمایی ڕێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییەكانی بڕیاری زیادكردنی باجی گومرگی ئەمریكا

ئابوری
  • 5-04-2025, 21:15
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە كاریگەرییە ئابووری و بازرگانییەكانی بڕیارەكەی حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ زیادكردنی باجی گومرگی كرد، هاوكات ئاڕاستەی چوار ڕێوشوێنی كرد كە بەپێی ئەوەی بەرژەوەندییە باڵاكانی ئابووری عێراق دەیسەپێنێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لەبەیانامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە تەرخانكرابوو بۆ لێكۆڵینەوە لە كاریگەرییە ئابووری و بازرگانییەكانی بڕیاری حكومەتی ئەمریكا بۆ زیادكردنی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی كاڵاكانیان لە وڵاتانی جیهان، و كاردانەوەكانی ئەم هەنگاوە لەسەر ئابووریی گشتیی جیهانی، لەسەر نرخی نەوتی خاو، و ڕادەی ئابووری عێراق لەم ڕووەوە كاریگەری لەسەر بووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بەو داتا دیجیتاڵیانە كرا كە وەزارەتی بازرگانی دەرچووە، كە ئاشكرایدەكات ڕێژەی بەرزكردنەوەی باجی گومرگی ئەمەریكا لەسەر كاڵای عێراقی لەسەر بنەمای جیاوازی هاوسەنگی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بووە، نەك بەهۆی ئەو باجی گومرگیەوە كە عێراق بەسەر كاڵای ئەمریكیدا سەپاندووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەركەوتووە لە ڕێگەی داتاكانی وەزارەتی بازرگانییەوە، كە بەشێكی زۆری هاوردەكردنی كاڵا ئەمریكییەكان لەلایەن عێراقەوە لە ڕێگەی بازاڕی وڵاتانی دیكەوەیە، لە ئەنجامی هەندێك لەو سیاسەتانەی كۆمپانیا ئەمریكییەكان پەیڕەوی لێدەكەن لە مامەڵەكردن لەگەڵ عێراقدا.
    ئاماژە بەوەشكراوە : لەبەر ڕۆشنایی ئەم داتایانە و بەمەبەستی دەستەبەركردنی باشترین ڕێگا بۆ گەشەپێدانی ئابووری عێراق، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ڕێنمایی كرد كە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر، بەگوێرەی ئەوەی بەرژەوەندییە باڵاكانی ئابووری عێراق دیكتە دەكەن، بەم شێوەیەی خوارەوە:
    1- كاركردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییە هاوبەشەكان، لەڕێگەی كردنەوەی دەرچە بۆ دابەشكەر و دەزگا بازرگانییە ئەمریكییەكان، چالاككردنی دەزگا بازرگانییە عێراقییەكان، و مامەڵەی بازرگانی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئەو سێكتەرانەی ڕووبەڕووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەبنەوە.
    2-كاركردن بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاری بانكی لە نێوان كەرتی بانكی و دارایی لە عێراق و ئەمریكا، بە شێوەیەك كە مسۆگەر بكات لە گەیشتنی بەرژەوەندی ئابوری هاوبەش.
    3-ئاڕاستەكردنی تیمی گفتوگۆكان لەگەڵ لایەنی ئەمریكی بۆ پێداچوونەوە بە بناغەكانی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئەمریكا، بە ئامانجی باشتركردنی، و بە شێوەیەك كە مسۆگەر بكات لە بنیاتنانی پەیوەندییەكی هاوسەنگی ئابووری و بازرگانی كە گەرەنتی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوولا بكات، و پەرەپێدانی هاوبەشی ئەرێنی.
    4- وەزارەتەكانی كاروباری دەرەوە، دارایی، بازرگانی و ئەوانەی پەیوەندیدارن، كردنەوەی گفتوگۆیەك لەگەڵ لایەنی كەرتی ئەمریكی پەیوەندیدار، بۆ دڵنیابوون لە بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان، بەدواداچوون بۆ بازاڕە داراییەكان و دامەزراوە بیرمەندە ئابوورییەكان، و پێشكەشكردنی هەفتانە ڕاپۆرت بۆ ئۆفیسەكەی.