مەندەلاوی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە سەبارەت بە هێرشەكەی سەر هاووڵاتییەك لە بەغدا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 5-04-2025, 16:51
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ بەدواداچوون لە ڕاستییەكان سەبارەت بە ڕووداوی دەستدرێژیكردنە سەر ئەندازیار بەشیر خالید لەتیف ڕاگەیاند.
    مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و  وتی: لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوون لە ڕاستییەكان سەبارەت بەو ڕووداوە دەستدرێژیكردنە سەر كە ئەندازیار بەشیر خالید لەتیف تووشی بووە، دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە، هەروەها لەكاتی دەستبەسەركردنیدا سەرپێچی بەرامبەری ڕوویداوە.
    مەندەلاوی جەختی كرد  بە پێی بەیاننامەكە : كە دەسەڵاتی یاسادانان بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەرامبەر هەر سەرپێچییەك بەرامبەر هاووڵاتیان یان خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لە لایەن هەندێك لە كارمەندانی ناو دامەزراوەكانی دەوڵەتەوە، بە بێكار ڕاناوەستێ، جەختیشی كردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران بە دەنگی خەڵك و دەسەڵاتەكەیان دەمێنێتەوە كە چاودێری و لێپرسینەوەی ئەوانەی لە ڕێبازی یاسایی و ئەخلاقی لا دەدەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەوەی بەسەر ئەندازیار بەشیر لەتیفدا هات، نیشاندەرێكی مەترسیدارە بۆ بوونی بۆشاییەكان كە پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە، دەوڵەت لەسەر چەوساندنەوەی تاكەكان لە پۆستەكانیاندا بنیات نراوە، بەڵكو لەسەر دادپەروەری و لێپرسینەوە و سەروەری یاسا بنیات نراوە. تاكی عێراقی لە سەرووی هەموو ڕەچاوكردنێكەوەیە، هەركەسێك بەرپرسیارێتی لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا بگرێتە ئەستۆ، لە خزمەتی هاووڵاتیدایە، نەك بە پێچەوانەوە.
    مەندەلاوی ڕوونیشیكردەوە : لیژنەی لێكۆڵینەوە كاردەكات بۆ كۆكردنەوەی بەڵگە و گوێگرتن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەروەها ڕاپۆرتێكی ورد پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات لە ماوەی دیاریكراودا، بە ئامانجی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و چاودێریی پێویست بەرامبەر هەر كەسێك كە سەلمێندرا دەستی لە پێشێلكارییەكاندا هەبێت.