سەرۆك وەزیران: پرۆژەی قوتابخانەكان لە چوارچێوەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان بەردەوامە و 600 قوتابخانەی نوێ لەخۆدەگرێت

سیاسی
  • 5-04-2025, 14:06
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران درێژەی پڕۆژەی دروستكردنی قوتابخانەكانی لە چوارچێوەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا كە 600قوتابخانەی نوێ لەخۆدەگرێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێگەی بازنەیەكی تەلەفزیۆنییەوە، (210) قوتابخانەی مۆدێلی لە پارێزگا جیاوازەكانی عێراق كردەوە كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی عێراق و چینیدا جێبەجێكرابوون، هەروەها تەواوكردنی تەواوی پڕۆژەی هەزار قوتابخانەی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران هەوڵەكانی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و بەشی پڕۆژە نیشتمانییەكانی و هەوڵەكانی وەزارەتی پەروەردەی بەرز نرخاند، بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە و تەواوكردنی ڕێكارەكانی وەرگرتن و گەیاندنی نێوان هەردوولا، جەختیشیكردەوە ئەم پڕۆژەیە شایەتحاڵی كاركردن بوو لەژێر دەستی 3 حكومەتدا، و ئەمڕۆش بەتەواوی تەواو بوو بەبێ هیچ وەستان و دواكەوتنێك لە دوو ساڵی تەواودا.
    جەختیشی كردەوە : لەسەر پێویستی ئەم دەستكەوتە ببێتە هۆكارێكی جەوهەری بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەردەیی، بەو پێیەی بنەمای گەشەپێدانی بەردەوامە، ئاماژەی بەوەدا كە ئەم قوتابخانانە چارەسەری كێشەكانی قەرەباڵغی و شۆفتی سێ دەوام دەكەن، هەروەها ژینگەیەكی نوێ و گونجاو بۆ خوێندن دابین دەكەن، بەو پێیەی بە دیزاینی مۆدێرن جێبەجێ كراون كە هەموو پێداویستییە پێویستەكانی لەبەرچاو گرتووە.
    جەختیشی لەوە كردەوە : حكومەت گرنگییەكی زۆری بە كەرتی پەروەردە داوە، بە چالاككردنی پڕۆژە دواكەوتووەكان، بەتایبەتی پڕۆژەی ژمارە یەك و پڕۆژەكانی دیكە، و كۆتایی هێنان بە پڕۆژەی هەزار قوتابخانە، ستایشی هاوكارییە نموونەییەكانی نێوان كەرتی تایبەت و دامەزراوە فەرمییەكان دەكات، كە یارمەتیدەر بووە لە تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە.
    هەروەها جەختی لە بەردەوامی هەڵمەتی بنیاتنانی قوتابخانەكان بەپێی دیدێكی نوێ كردووە، لە ڕێگەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانی لەڕێگەی ی دەستپێكردنی پڕۆژەیەك بۆ جێبەجێكردنی 600 قوتابخانە، ڕوونیشی كردەوە كە بە ئامادەكرنی زەوییەكان لەپارێزگاكان، بەم زووانە هەموو پێداویستییەكان دەگرینەوە.
    هەزار قوتابخانە بەمشێوەیە دابەشكراوە  : 144 بۆ پارێزگاری بەغدا، 52 بۆ میسان، 92 بۆ نەینەوا، 106 بۆ زیقار، 51 بۆ ئەنبار، 78 بۆ سەڵاحەدین، 61 بۆ دیوانیە، 40 بۆ نەجەف ئەشرەف، 45 بۆ بابل، 44 بۆ كەركوك، 56 بۆ دیالە، 44 بۆ كەربەلای پیرۆز، 48 بۆ واست، 53 بۆ موسەننا، 86 بۆ بەسرە.