دەستگیركردنی 10 تۆمەتبار بەهۆی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر لە 4 پارێزگا

ئەمنی
  • 5-04-2025, 13:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان دەستگیركردنی (10) تۆمەتباری هەڵگرتنی مادەی هۆشبەری لە بەسرە و دیالە و واست و میسان ڕاگەیاند.
    فەرماندەییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : لە چوارچێوەی هەوڵەكانی فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان بۆ ڕێگریكردن لە هێنانە ناوەوەی مادەی هۆشبەر، هەروەها لە ئۆپەراسیۆنی جیادا، بنكەكانی پۆلیسی گومرگی شەلامچە، زڕباتیە، مونزڕییە، و شەیب، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی، توانیویانە (10) گەشتیار دەستگیر بكەن كە لە نێویاندا (6) بیانییەكان، كە مادەی هۆشبەری جۆراوجۆریان لەبەردەستدایە، لەوانە (هێرۆین، كریستاڵ، تریاك، ماریجوانا، تڕامادۆڵ، و حەشیش).
    ئاماژەی بەوەشكردووە : سەرجەم تۆمەتبارەكان و ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون.