سەرۆك وەزیران تەواوكردنی پرۆژەی 1000قوتابخانە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی عێراق و چین ڕاگەیاند

سیاسی
  • 5-04-2025, 11:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە، (210) قوتابخانەی نمونەیی لە پارێزگا جیاجیاكانی عێراق كردەوە، هاوكات تەواوبوونی تەواوەتی پڕۆژەی ڕێكەوتنی چینی كە هەزار قوتابخانەی تێدابوو ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێگەی بازنەیەكی تەلەفزیۆنییەوە، (210) قوتابخانەی نمونەیی لە پارێزگا جیاجیاكانی عێراق لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی عێراق و چین كردەوە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران تەواوبوونی تەواوی پڕۆژەكە كە دەكاتە 1000 قوتابخانەی ڕاگەیاند.