
بەغدا - INA
زیدان ئیقباڵ یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و یانەی ئوترێختی هۆڵەندی لە پێكهاتەی مانگی ئازاردا بۆ باشترین یاریزانانی خولی هۆڵەندی هەڵبژێردرا.
لە بەیاننامەیەكدا لە ماڵپەڕی (ئیرێدیڤیزی)ی خولی هۆڵەندا ئاماژەی بەوەكردووە : زیدان ئیقبال یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی ئۆترێختی هۆڵەندی لەنێو باشترین پێكهاتەی یاریزانانی خولی هۆڵەندا بۆ مانگی ئاداری (2025) هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی باشترین یاریزانانی خولی هۆڵەندا لەلایەن شرۆڤەكارانی تایبەتمەندەوە سەرپەرشتی دەكرێت، كە پشت بە ئاماری یاریزانەكان دەبەستن كە لە كاتی یارییەكاندا پێشكەش دەكرێن.
زیدان ئیقباڵ تەمەنی 21 ساڵە و لەگەڵ یانەی ئۆترێختی هۆڵەندی ژمارە 14ی لەبەردایە، گرێبەستەكەی تا 6/30/2027 بەردەوام دەبێت.