كەش و هەوا: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 5-04-2025, 10:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكاریی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات بارانبارین بەردەوام بێت و پلەكانی گەرما بەرزببنەوە.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە ناوچەكانی باشووری باشوور، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نزیكە و لە ناوچەكانی باكور كەمێك بەرز دەبنەوە، مەودای بینینی ئاسۆیی (6-8) كم و لە باران (5-7) كم.
    ئاشكراشی كرد، بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ یەكشەممە بەم شێوەیەن: دهۆك و سلێمانی 23، نەینەوا و هەولێر 26، ئەنبار 30، كەركوك 27، سەڵاحەدین 28، ئەنبار 30، بەغدا و میسان 31، كەربەلای پیرۆز، واسیت و بەسرە 32، دیوانیە و بابل 33، نەجەف ئەلئەشرەف 34و زیقار 35 و موەننا 36.
    رۆژی دووشەممە كەش و هەوا لە ناوچەكانی باكور و باشوور ساماڵ  بۆ هەور دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی بارانێكی سووك لە بەشەكانی باشووری ڕۆژئاوا لەناوچەی باشووریش ، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات بەرزدەبنەوە.
    كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە سەرجەم ناوچەكان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك بۆ مامناوەند لە ناوچەی باكور، هەندێكجاریشهەورە بروسكە دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بەرزدەبنەوە، هەروەها لە ناوچەكانی باكور نزیك دەبێتەوە.
    رۆژی چوارشەممە كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند لە ناوچەی باكوور دەبارێت، هەندێكجاریش هەورە بروسكە دەبێت، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەگشتی چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.