
بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوە دەستدرێژی زایۆنیستەكانی بۆ سەر ناوەندی ئەیوا سەر بە قوتابخانەی دارئەرقەم لە غەززە شەرمەزار كرد.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: شەرمەزار و ئیدانەكردنی توندی كۆماری عێراق دەردەبڕێت بۆ ئەو دەستدرێژییەی كە هێزەكانی قەوارەی زایۆنیستی بۆسەر خاكە داگیركراوەكانی فەلەستین دەستیپێكردووە، كە لە ئەنجامدا ژمارەیەك كەسی مەدەنی بێتاوان شەهیدكران كە لە ناوەندی ئەیوا سەر بە قوتابخانەی دار ئەرقەم، لە گەڕەكی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بە توندترین شێوە ئیدانەی لەناوبردنی كۆگایەكی كەلوپەلی پزیشكی و فریاگوزاری سەر بە سەنتەری ڕۆشنبیری و میراتی سعودیە لەلایەن هێزەكانی داگیركەر دەكات، كە ئەمەش پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و هەموو بەها مرۆییەكانە.
وەزارەتەكە هەڵوێستی یەكگرتوو و پشتیوانانەی عێراق لەمەڕ پرسی فەلەستین دووپاتكردەوە و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ وەستاندنی ئەم پێشێلكارییە دووبارەبووانە و كاربكات بۆ دابینكردنی پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ گەلی فەلەستین.