
بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارە بە قاچاخكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە بەغدا.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : مەفرەزەكانی لیوای سێ لە نزیك كەرخ لە بەغدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری پۆلیسی وزە، تۆمەتبارێكیان بە قاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەكان دەستگیركرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی باركراوەكەیدا گرت كە بە قیر باركرابوو بەبێ نووسراوی فەرمی.
ئاماژە بەوەشكراوە : تۆمەتبارەكە ڕاگیراوە و دەست بەسەر كەلوپەلەكانی دەستبەسەرداگیراودا گیراوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە (41)ی ساڵی (2008) تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی نەوت و وەرگیراوەكانی.