چاوەڕوانی دەنگدان لەسەر خشتەی بودجە.. كار: زیاتر لە ملیۆنێك داواكار بۆ هاوكاری كۆمەڵایەتی

ناوخۆ
  • 4-04-2025, 16:15
  • +A -A

    بەغدا  -  INA-  نەسار حاج
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی پشتڕاستی كردەوە كە زیاتر لە 1,300,000 كەس تازە هاوكاری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات، بڕی 9 ملیار دینار لەو كەسانە وەردەگیرێتەوە كە لە ماوەی ساڵی 2025دا لە هاوكاری كۆمەڵایەتی تێپەڕاندووە.
    وتەبێژی وەزارەتی كار، حەسەن خوادم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو كەسە نوێیانەی كە هاوكاری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 1,300,000 كەس، كەیسەكانیان لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە و داتاكانیان لە چوارچێوەی سیستەمی ئەلیكترۆنی وەزارەت تۆمار كراوە، و لە ڕووی تەكنیكی و تەكنیكییەوە ئامادەن، جەختیشی لەوە كردەوە كە وەزارەت چاوەڕێی بەردەستبوونی تەرخانكردنی دارایی و پەسەندكردنی خشتەی بودجە بۆ دەستپێكردنی وەجبەی داهاتووی یارمەتییەكان دەكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی ئەو كەسانەی لە مووچەی هاوكاری كۆمەڵایەتی تێپەڕاندووە زیاتر لە 310 هەزار كەس بووە، هەروەها سەرجەم مووچەكانیان ڕاگیراوە، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕە پارانەی لەئەوانەی سەرپێچییان كردووە بەتەنها لەمساڵدا وەرگیراونەتەوە 9 ملیار دینار بووە، لەكاتێكدا كۆی ئەو بڕە پارەیەی كە وەرگیراوەتەوە بە كۆی گشتی نزیكەی 320 ملیار دینار بووە.