كۆمسیۆن: لە ڕووی دەستووری و یاساییەوە پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا

سیاسی
  • 4-04-2025, 13:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پابەندبوونی دەستوری و یاسایی خۆی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە وادەی دیاریكراودا پشتڕاستكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەی دەنگدەرانی نوێ لەدایكبووی ساڵی 2007 یەك ملیۆن دەنگدەری تێپەڕاندووە.
    جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەڕووی دەستوری و یاساییەوە پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی دەنگدەرانی نوێ لەدایكبووی ساڵی 2007یەك ملیۆن دەنگدەری تێپەڕاندووە، ئاماژەی بەوەشكردووە پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بریتییە لە (تۆماركردنی دەنگدەری نوێ، ڕاستكردنەوەی داتا، سڕینەوەی ناوی مردووەكان)، جگە لە تۆماركردنی هێزە چەكدارەكان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و ئاوارەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمسیۆن لە ڕێگەی 1079 ناوەندی تۆماركردنەوە لە سەرتاسەری عێراق پێشوازی لە دەنگدەران دەكات، ئەمە جگە لەوەی تیمی گەڕۆك دەنێرێت بۆ دامەزراوەكان و وەزارەتەكانی دەوڵەت بە ئامانجی هۆشیاركردنەوەی خەڵك و پەروەردەكردن لەسەر گرنگی نوێكردنەوەی تۆماری هەڵبژاردنەكان.
    غەلای ئاماژەی بەوەدا : كە لە ئێستادا كۆمسیۆن كار لەسەر نۆژەنكردنەوە و ئامادەكردن و پاراستنی ئامێرەكانی هەڵبژاردن دەكات بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی كارامەی پرۆسەی هەڵبژاردن، جەختی لەوە كردەوە دەستەبەركردنی مافی ئەو دەنگدەرانەی كە پەنجەمۆری بایۆمەترییان دەرنەكەوتووە، لەڕێگەی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای چاككردنەوەی چاو و روخسار.
    غەلای ئاماژەی بەوەدا : كە پێویست ناكات هەموو دەنگدەران سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن، بەو پێیەی هەركەسێك كارتی دەنگدەرێكی هەبێت كە وێنەی كەسی تێدابێت و داتاكانی نەگۆڕاوە دەتوانێت ڕاستەوخۆ بەكاریبهێنێت، و پرۆسەی نوێكردنەوەش گواستنەوەی نێوان پارێزگاكان و ڕاپۆرتكردنی مردنەكانیش لەخۆدەگرێت.
    لە كۆتایی قسەكانیدا جەختی لەوە كردەوە : كە كۆمسیۆن بەردەوامە لە كارەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەو بەروارەی كە ئەنجومەنی وەزیران دیاریی كردووە.