مه‌نده‌لاوی و بەرپرسی کاروباری ئەمریکا سێ دۆسێی تاوتوێ دەکەن

سیاسی
  • 3-04-2025, 17:22
  • +A -A

    بەغدا – INA

     جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان موحسین مەندەلاوی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ بەرپرسی کاروباری ئەمریکا دانیال ڕوبینشتاین باسی پرسەکانی سیاسی و ئابووری و هاوکاری هاوبەشی کرد.

    لە راگه‌یندراوێكدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوه‌ ، تێیدا هاتووە، "موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی پێشوازی لە ڕاوێژکاری کاروباری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق، دانیال ڕوبینشتاین کرد".

    له‌ راگه‌یندراوێكدا ئاماژەی بەوەشكرد كه‌، "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ڕوبینشتاین بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە مەنده‌لاوی کرد"، "ئاواتی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیری زیاتر بۆ عێراق و ناوچەکە دەربڕی".

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌، "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کردەوە، جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی هاوکارییەکان لەسەر پرسە سیاسی و ئابوورییەکان و به‌هێزكردن وەبەرهێنانی هاوبەش بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات کردەوە، هاوکات باسیان لە دۆخی ئەمنی عێراق و کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتە ئابووری و وەبەرهێنان و سیاسییەکان کرد، جەختیان لەسەر گرنگی سەقامگیری سیاسی وەک گرنگترین پایەی سەرکەوتنی ئەزمونی دیموکراسی کردەوە".

    بە پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ مه‌نده‌لاوی جەختی کردەوە "گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش لەسەر پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش، هاوکات جەختی لەسەر ڕۆڵی سەرەکی عێراق لە سەقامگیری ناوچەکە و پێویستی ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی دژی وڵاتانی ناوچەکە و بۆ ئەوەی زلهێزەکان ڕۆڵی خۆیان لەم ڕووەوە جێبەجێ بکەن".

    لە راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوە کراوە کە "لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا به‌خۆیه‌وه‌ بینی لەسەر پێشهاتەکانی ناوچەکە، ئەمە جگە لەوەی چوارچێوە بۆ هاریکاری بەردەوامی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرزکردنەوەی ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ کرا".