مەشهەدانی و كاربەڕێكەری باڵیۆزی ئەمریكا تەئكید لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكەنەوە

سیاسی
  • 3-04-2025, 15:36
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، و كاربەڕێكەری باڵیۆزی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق دانیال روبنستین، جەختیان لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، پێشوازی لە كاربەڕێكەری باڵیۆزی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق دانیال روبنستین كرد، و ئاماژەی بەوەشدا: دانیال روبنستین پیرۆزبایی خۆی پێشكەش بە سەرۆك مەشهەدانی كرد بە بۆنەی جەژن و هیوای خواست ئەم بۆنەیە ببێتە خێر بۆ موسڵمانان و عێراق.
    راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر ڕێگاكانی پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەبواری سیاسی و ئابوری و بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنان بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات، ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی ئەمنی و گرنگی سەقامگیری عێراق كراوە، هەروەها كاریگەریەكانی لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، كە كوتلە سیاسییەكان ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی ڕكابەری بكەن.