مەندەلاوی و شێخ حەمودی جەخت لە پێویستی هەماهەنگی دیدگاكان و یەكخستنی هەڵوێستەكان دەكەنەوە بۆ گەیشتن بە چاكسازییە خوازراوەكان

سیاسی
  • 3-04-2025, 15:22
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێخ هومام حەمودی، جەختیان لەسەر پێویستی هەماهەنگی دیدگاكان و یەكخستنی هەڵوێستەكان بۆ بەدیهێنانی چاكسازییە خوازراوەكان كردەوە.
    نوسینگەی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێخ هومام حەمودی، كۆبووەوە و هەردوولا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ كرد،و هیوایان خواست ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراقدا بەرقەرار بێت.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە لە میانەی دیدارەكەدا، دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكانی وڵات و تەحەددیاتی بەردەم عێراق و ناوچەكە و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی سەقامگیری لە ڕێگەی یەكخستنی دیدگا و گوتار و هەڵوێستە سیاسییەكانی نێوان هێزە نیشتمانییەكان تاوتوێ كرا، بە ئامانجی گەیشتن بە چاكسازییە خوازراوەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە دەرەكییەكان.
    هەروەك هەردوولا جەختیانكردەوە، لەسەر گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ لە نێوان لایەنە سیاسییە جیاجیاكان بۆ بەهێزكردنی پرۆسەی دیموكراسی و كاراكردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریكردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ بەشداریكردن لە گەیشتن بە خواستەكانی گەلی عێراق.
    لای خۆیەوە شێخ حەمودی ڕایگەیاند: قۆناغی ئێستا پێویستی بە پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی و چەسپاندنی بنەماكانی هاوبەشی ڕاستەقینە هەیە بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی دەستكەوتە دیموكراسی و دەستوورییەكان.