وەزیری پەیوەندییەكان: چالاككردنی ترانزێت و كێبڵی فایبەر ئۆپتیك سەرنجی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بۆ رێرەوی عێراق ڕاكێشاوە

ئابوری
  • 3-04-2025, 14:30
  • +A -A

    بەغداد - INA - وەسام مەلا
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری پەیوەندییەكان هەیام یاسری، تەئكیدیكردەوە: چالاككردنی ترانزێت و كێبڵی فایبەر ئۆپتیك سەرنجی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بۆ رێرەوی عێراق ڕاكێشاوە.
    یاسری لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕایگەیاند: وەزارەت كار بۆ چالاككردنی پڕۆژەكانی ترانزێت و كێبڵی فایبەر ئۆپتیك دەكات كەئەمەش وایكردووە وڵات و كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكانیان  چاویان لە عێراق بێت وەكوو رێرەوێك، و وتیشی: هێرشكردنە سەر ترانزێت بەهۆی بەرژەوەندیی هەندێك كۆمپانیایە، هەروەها بەهۆی بەڕێوەبردنی ڕاستگۆیانە و دادپەروەرانەمان لە كاروبارەكاندا، وەك چۆن بەرژەوەندی گشتیمان خستۆتە سەرووی بەرژەوەندی كۆمپانیاكان و هەندێك لایەنی تەسكەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هێرشە یەك لە دوای یەك و توندەكان ناوەستن، ئەمە سروشتی ئەو كەسەیە كە كاتێك ڕاستگۆ و چاكسازیخوازە هەڵدەستێت و بەر ئەو شتانە بكەوێت كە ئێمە بەركەوتوو بووین. ئەمەش نابێتە هۆی ئەوەی لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە و گەیشتن بە ئامانجەكە دوورمان بخاتەوە.
    رونیشیكردەوە: با بیسەلمێنین كە دەبێت دەستپاكی زاڵ بێت، و سازش لەسەر مافەكانی وەزارەت و كەرتی پەیوەندییەكان نەكرێت، گرنگ نییە ئەو فشار و تەنگ پێهەڵچنینانە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.