
بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ پێنج شەممە"فەرهاد عەلا ئەدین"ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کارووباری پەیوەندییەکانی دەرەوە ،دووپاتی کردەوە کە هەناردەی نەوتی عێراق ، باجەکەی ئەمریکا نایگرێتەوە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە سەپێنراوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە کاریگەری ئابووری لەسەر عێراق زۆر سنووردارە.
"دلاوەر عەلائەلدین " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بڕیارەکەی ئەم دواییەی "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە سەپاندنی باجی گومرگی بەرامبەر بەسەر ژمارەیەک وڵاتی جیهان، دەمانەوێت ڕوونیبکەینەوە کە هەناردەکردنی نەوتی عێراق بێ گرفتە،و ئەم باجە نایگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: عێراق لە مانگێکدا 7 بۆ 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی ئەمەریکا دەکات،و کاریگەریی ڕێوشوێنە گومرگییەکانی ئەم دواییەیان لەسەر نەبووە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی : باقی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، لە قەبارە و پانتاییدا سنووردارە، ئەمەش بەو مانایەیە کە کاریگەریی ئابووریی ئەو ڕسوماتانە لەسەر عێراق زۆر سنووردار دەبێت.
جەختیشی کردەوە: کە هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریکا بە پتەو و بەهێزە، هەروەها ئەو ڕێوشوێنانە کاریگەری لەسەر کرۆکی پەیوەندی ئابووری یان دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات نابێت.
ئاماژەی بەوەشدا : عێراق بەردەوامە لە پابەندبوونی خۆی بە قووڵکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لە کەرتە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێنان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری ناوچەکە