
بەغداد - INA
ئەمرۆ چوارشەممە، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری كوردانی فەیلی تاریق مەندەلاوی، تەئكیدیكردەوە: ساڵیادی ڕۆژی شەهیدانی فەیلی نوێنەرایەتی ساتێك دەكات بۆ یادكردنەوەی ئەو نادادپەروەرییەی كە خەڵكی ئەم پێكهاتە ڕەسەنە تووشی بووە، و ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەت هەنگاوی ناوەو نوێنەرایەتی گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی دەكات لە بەهێزكردنی متمانە لە نێوان كوردانی فەیلی و دەوڵەتدا.
مەندەلاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ئەم یادە بە ئازاری دڵمان و بە ئازاری لەدەستدان و چاوەكانمان فرمێسك بۆ گیانی كوڕەكانمان دەڕێژین كە بە ستەمی ڕژێمی پێشوو تیرۆر كران، تاكە تاوانیان ئەوە بوو كە ناوی (فەیلی)یان لە تۆماری ناسنامە و پەیوەندییە ڕەسەنەكەیاندا هەڵگرتبوو.
وتیشی: حكومەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، زۆر هەوڵ دەدات عێراق بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی و دەستەبەركردنی مافەكانی سەرجەم خەڵكەكەی بە پێكهاتەكان و كەمایەتیەكانیەوە لەڕێگەی بەهێزكردنی بنەماكانی یەكڕیزی نەتەوەیی و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هەمووان بۆ چێژوەرگرتن لە مافە مەدەنی و سیاسییەكانیان كە لە دەستووردا دەستەبەر كراوە.
مەندەلاوی ڕوونیكردەوە: كە حكومەت چەندین دەستپێشخەری دەستپێكردووە بۆ بەرەوپێشبردنی دادپەروەری ئینتقالی، لەوانە پڕۆژەی گەشەپێدان كە ناوچەكانی كوردانی فەیلی دەگرێتەوە و باشتركردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان، و گەڕاندنەوەی مافە دەستبەسەرداگیراوەكانیان، و وتیشی: ئەو دەستپێشخەرییانە بریتین لە گەڕاندنەوەی بارودۆخی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی وەك مەندەلی و خانەقین، هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ناڕەوا دژی فەیلەییەكان، هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە لە زرباتیە، بەدرە، خانەقین، و مەندەلی لەسەر هێڵی سنوور، تەرخانكردنی 30 دۆنم وەك گۆڕستان بۆ شەهیدانی فەیلی كە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا دیارنەماون، دیاریكردنی ڕۆژی دووەمی نیسان وەك ڕۆژی فەرمی بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی فەیلیی لەسەر ئاستی نیشتمانی و هەروەها ڕێوشوێنی زیاتر بۆ چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی جینۆسایدی سەر كوردە فەیلییەكان بەم زووانە ڕادەگەیەنرێت
مەندەلاوی تەئكیدیشیكردەوە: ئەم هەنگاوانە نوێنەرایەتی گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی دەكەن لە بەهێزكردنی متمانە لە نێوان كوردانی فەیلی و دەوڵەتدا، هەروەها بەرجەستەی پابەندبوونی حكومەتە بۆ دەستەبەركردنی یەكسانی لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقدا، و وتیشی: پێمان وایە كوردانی فەیلی پێگەیەكی شایستەی لە عێراقی نوێدا هەیە كە هاوتایە لەگەڵ قەبارەی دیمۆگرافی و مێژووی نەتەوەیی خۆیان.
مەندەلاوی دووپاتیكردەوە: كوردی فەیلی بەشێكی دانەبڕاوە لە پەیكەری كۆمەڵگەی عێراق و هاوبەشی ڕاستەقینەن لە بنیاتنانی ئایندەی وڵاتدا، و وتیشی: حكومەتی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگا نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ كاردەكات بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی هەموو ئەو مافانەی كە لە ئەنجامی ناساندنی فەرمی بە تاوانی جینۆسایدەوە هاتوونەتە ئاراوە كە تووشی بوون.
تاریق مەندەلاوی بەڵێنیدا، كە بەردەوام دەبین لە كاركردن بۆ عێراقێكی سەقامگیرتر و دادپەروەرتر كە مافەكانی سەرجەم هاوڵاتیانی بەبێ جیاوازی دەستەبەر بكات.