
بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزی ئاسمانی زایۆنی هێرشێكی ئاسمانی ئەنجامدا و دەوروبەری بینای توێژینەوەی زانستی لە سوریا كردە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا بڵاویكردەوە: هێرشێكی ئاسمانی زایۆنی دەوروبەری بینای توێژینەوەی زانستی لە ناوچەی نیشتەجێبوونی برزە لە دیمەشقی پایتەختی كردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێرشێكی ئاسمانی زایۆنی دەوروبەری شاری حەمای كردە ئامانج.