مەندەلاوی و  سەید حەكیم جەخت لە گرنگی یەكخستنی هەوڵە سیاسییەكان دەكەنەوە

سیاسی
  • 2-04-2025, 21:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمرۆ چوارشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، جەختیان لە گرنگی یەكخستنی هەوڵە سیاسییەكان كردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی ئێستا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران  لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەردانی كرد،و تیایدا هەردوولا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ كرد و هیوای زیاتری ئاسایش و سەقامگیرییان بۆ عێراق و گەلەكەی خواست.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و كاردانەوەكانیان لەسەر عێراق تاوتوێ كرا، هەروەها تەئكید لە گرنگی یەكخستنی دیدگا و هەوڵەكانی نێوان هێزە سیاسییەكان بۆ بەهێزكردنی پرۆسەی دیموكراسی و پاڵپشتیكردنی هەوڵە پەرلەمانی و حكومییەكان بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتی كرایەوە، هەروەك جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە دەستوور و یاسا كرایەوە، بەو پێیەی زامنی سەرەكی سەقامگیری ئەمنی و سیاسین، هەروەها پێكەوە كاركردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان كە لە ئاست خواستەكانی گەلی عێراقدا بێت. 
    مەندەلاوی رایگەیاند: قۆناغی ئێستا پێویستی بە گفتوگۆ و هەماهەنگی زیاترە لە نێوان هێزە جیاوازە نیشتمانییەكان بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری.
    هاوكات سەید حەكیم ئاماژەی كرد: بە گرنگی چەسپاندنی چەمكەكانی هاوبەشی نیشتمانی بۆ دەستەبەركردنی سەركەوتنی پرۆسەی دیموكراسی و پاراستنی دەستكەوتە دەستوورییەكان.