
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و ساختەكاری لە بەغداد ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و ئینزبات لە دەستەی حەشدی شەعبی، بەرێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەكان، توانیان باندێك دەستگیربكەن كە تێوەگلاون لە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و ساختەكاری و فێڵكردن لە بەغدادی پایتەخت.
ئاماژە بەوەشكراوە: چالاكیەكە دوای هەوڵی چڕ و پڕی ئەمنی هات لەلایەن تیمێكی تایبەتمەندەوە بۆ چاودێریكردنی جموجۆڵی ئەم باندە مەترسیدارە كە هاوڵاتیان دەكەنە ئامانج، سوپاس بۆ خوا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و ئینزبات سەركەوتوو بوو لە دەستگیركردنیان.
رونیشیكردەوە: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی لە دادوەری تایبەتەند دەست بەسەر ماددە هۆشبەرەكان و كەلوپەلی قەدەغەكراودا گیرا.