سەرۆكایەتی هەرێم هێرشە تاوانكارییەكەی سەر جەژنگێڕانی ئەكیتۆ ئیدانە دەكات

سیاسی
  • 2-04-2025, 17:19
  • +A -A

    هەولێر - INA
    سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، هێرشە تاوانكارییەكەی سەر جەژنگێڕانی ئەكیتۆ لە دهۆك ئیدانە كرد.
    سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە نزیكەوە لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستاندا بەدواداچوون بۆ ئەو هێرشە تاوانكارییە دەكات كە دوێنێ لە ڕووداوێكی نامۆدا لە دهۆك، كۆمەڵێك لە جەژنگێڕانی ئەكیتۆ لە هاووڵاتییانی مەسیحیمان تیایدا بە ئامانج گیران و بووە هۆی برینداربوونی دوو كەس.
    ئاشكراشیكرد: لە كاتێكدا بە توندی ئەو تاوانە سەركۆنە دەكەین، هەموو كوردستانییان دڵنیا دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بە نیشتمانی پێكەوەژیان و ئارامی و سەقامگیری بۆ هەموو پێكهاتەكانی دەمێنێتەوە و بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە تێكدانی كولتووری پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی نادرێت، تاوانكاریش بە سزای یاساییی خۆی دەگات.