
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، تەئكیدیكردەوە: كوردی فەیلی پێكهاتەیەكی ڕەسەن و بنەڕەتی عێراقە.
رەشید لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند: لە ڕۆژی شەهیدی فەیلی، بە ڕێزێكی زۆرەوە یادی ئەو شەهیدانە دەكەینەوە كە لەسەر ڕێگای ئازادیی نیشتمان گیانیان بەختكرد، هەروەها ڕۆڵی مێژوویی كوردانی فەیلی و تێكۆشانیان لە دژی ڕژێمی ستەمكار و ئەو قوربانییە مەزنانەی كە داویانە، بەتایبەتی لە ئۆپەراسیۆنەكانی راگواستنەوەی زۆرەملێدا، وەبیرهێنایەوە.
رەشید دەڵێت: كوردی فەیلی پێكهاتەیەكی ڕەسەن و بنچینەیی عێراقە، زۆر گرنگە كاربكرێت بۆ زامنكردنی مافە ڕەواكانیان و بەشداریكردنیان لە ژیانی سیاسیدا بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە پێشكەوتنی عێراق و ڕێگری لە گەڕانەوەی دیكتاتۆرییەت بكات.