مالیكی: عێراق پرۆسەی هەڵبژاردنی بە ئاسانی بەڕێوەبرد

سیاسی
  • 2-04-2025, 16:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نووری مالیكی، تەئكیدیكردەوە:  عێراق پڕۆسەی هەڵبژاردنی بە ئاسانی بەڕێوەبرد،و هاوكات داوایكرد خەڵك بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بڕۆن و سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو مسۆگەر بكەن.
    مالیكی لە وتارێكیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پێشكەوتنی بەردەوام دەبینین بەرەو ئەو مەرجە دەستوورییەی كە ئەمساڵ چاوەڕێمان دەكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، و وتیشی: بەهاكانی هەڵبژاردن چەسپاوە، هەروەها سەلمێنراوە كە سیستەمێكی دیموكراسی ناتوانێت دیموكراسی بێت ئەگەر خولەكانی هەڵبژاردن لەخۆ نەگرێت كە ڕۆڵیان لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی سیاسیدا هەیە.
    جەختیشیكردەوە: پێویستە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە نیشتیمانیەكان دادپەروەرانە و دوور بێت لە بەكارهێنانی سامانی گشتی و دەستكاریكردن، یان ساختەكاری، و وتیشی:   ئەگەر بمانەوێت ڕژێمێك دابمەزرێنین، هیچ چارەیەكمان نییە جگە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێك كە ببێتە هۆی گۆڕینی دەسەڵات بە شێوەی ئاشتیانە.
    راشیگەیاند: پرەنسیپی هەڵبژاردن ئەوەیە كە ماف و ئەركێكە بۆ هەموو هاوڵاتییەك، چونكە میللەت ئەركی بەڕێوەبردنی كاروباری خۆی پێسپێردراوە، داواشیكرد گوێ نەگیرێت بۆ ئەوانەی دەڵێن ئەگەر من لە هەڵبژاردندا ئامادەنەبم مانای چییە، یان بۆ ئەو كەسانەی كە تۆمەتی زۆر دەخەنە سەر پرۆسەی سیاسی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردنەكان بە واتای بەردەوامبوونی گەندەڵی و گەندەڵكاران، و وتیشی: عێراق تا ئێستا پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بەڕێوەبردووە.
    رونیشیكردەوە: هەندێك لە زانایان فەتوایەكیان دەركردووە كە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا دەكەن، و وتیشی: هیچ بژاردەیەك نییە جگە لە چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان بە مەبەستی گۆڕانكاری و گەشەپێدان.
    هەروەها مالكی، كەیسەكانی دەستكاریكردن و بەكارهێنانی پارە كە پرۆسەی هەڵبژاردن و سیاسی گەندەڵ دەكەن، رەتكردەوە.