
بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی
ئەمرۆ چوارشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران، تەئكیدیكردەوە: یەدەگی بیانی لە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆیدایە،و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ گەیشتن بە هاوسەنگی ئابووری و سەقامگیری بۆ وڵات.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كەمبوونەوەیەكی كەمی یەدەگی بانكی ناوەندی كە بە ڕێژەی 1%ی كۆی یەدەگی دەرەكی وڵات دەخەمڵێندرێت، پەیوەستە بە ئاستی بەرزی بەهێزكردنی سیستەمی بانكی عێراقی بە دراوی بیانی لە لایەن نردراوەكانەوە لە دەرەوەی وڵات بە مەبەستی دابینكردنی دارایی بازرگانی و گواستنەوەی دەرەكی، كە بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلارلە بازاڕی هاوتەریب بەرامبەر دینار و زیادبوونی بەهای دینار لەو بازاڕە هاوتەریبەدا.
ڕوونیشیكردەوە: كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی نەختینەی ناوخۆیی بەرز و بەرچاو بووە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دەرەكیی دینار، ئەمەش هێشتا ئاماژەیە بۆ دابەزینی كاریگەریی بازاڕی هاوتەریب یان لاوەكی لە وڵاتدا، هەروەها دابەزینی زۆر ڕوونی ڕێژەی گەشەكردن لە ئاستی گشتی نرخ و سەقامگیرییەكی زۆر بەرزی نرخ كە پێشتر وڵات شاهیدی نەبووە.
ئاشكراشیكرد: بابەتەكەی تر پەیوەستە بە پلەی گەشەی ئەو بڕە پارانەی كە داهاتی مانگانەی نەوت بە دراوی بیانی ئاڵوگۆڕی دارایی دەكات بۆ سوودی كۆی خەرجی (كە بنەمای یەدەگی بیانییە) و گۆڕینی بۆ دیناری عێراقی، و وتیشی: ئەمەش پەیوەستە بە پلەی دیسپلین و كۆنترۆڵكردنی خەرجییە گشتیەكان لە لایەك، و بەم شێوەیەش خاوبوونەوەی خەرجییە گشتیەكان لە داهاتی دراوی بیانی حكومەت بۆ نەختینەیی ناوخۆیی كە دەتوانرێت لە لایەكی دیكەوە لە ڕێگەی بودجەی گشتیەوە خەرج بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە لەبەرچاوگرتنی مەترسییەكانی هەڵاوسانی تێكڕای نرخی نەوتی هەناردەكردن كە نزیكەی 70 دۆلار یان كەمترە بۆ هەر بەرمیلێك لە بازاڕەكانی وزەدا، كە لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕوویداوە، ئەمەش بەو مانایەیە كە گونجان لەنێوان ئاستی پڕكردنەوەی یەدەگی بیانی (لە ڕێگەی كۆكردنەوەیان لە ڕێگەی دەركردنی پارەی نەختینەییەوە)، كە ڕەنگە لە لایەن دارایی گشتیەوە خاوتر و كەمتر خێراتر بووبێت پارەداركردنی بازرگانی كەرتی تایبەت لەلایەن دەسەڵاتی دراوەوە كە هێشتا لە خێراییەكی بەرزدایە، هۆكاری ئەم كەمییە یان كەمبوونەوەی كەمی یەدەگی دەرەكییە.
دووپاتیشیكردەوە: یەدەگی دەرەكی هێشتا لە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆیدایە لە گەیشتن بە هاوسەنگی ئابووری و سەقامگیری بۆ وڵات و ئەركی یەدەگی دەرەكیش بۆ بەرگریكردن لە سەقامگیری نرخەكان دەمێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ژیرانەیە بۆ بانكی ناوەندی عێراق لە نزیكەوە چاودێری جوڵەی حیسابی ئێستای باڵانسی پارەدان بكات بۆ پاراستنی سەقامگیری یەدەگی بیانی و چاودێری گەشەكردنیان بە سەلامەتی.
جەختیشیكردەوە: ئەم یەدەگە بیانیانە هێشتا زیاتر لە 100%ی دراوی سووڕانەوە دەگرێتەوە، و بەهرەمەندن لە كارایی بازرگانی بەرز كە زیاتر لە 15 مانگ هاوردە دەكرێت، بە بەراورد بە ستانداردی جیهانی سێ مانگ، و وتیشی: دەسەڵاتی دراو تاكە دەزگای لێهاتووە كە سیاسەتی دراوی وڵات لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەكیدا بەڕێوەدەبات، بە پلەیەكی بەرزی كۆدەنگی لەڕووی هاوسەنگی و شەفافیەت بەدەستهێنان و پاراستنی سەقامگیری ئابووری.