
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئاڕاستەی دامەزراندنی ناوەندێكی شارەوانی تایبەت بە ناوچە شوێنەوارییەكانی بۆ دڵی شاری بەغدادی مێژووی كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانێكی مەیدانی بۆ شەقامی رەشید ئەنجامدا، و تیایدا بەدواداچوونی بۆ كارە بەردەوامەكانی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ناوەندی شاری بەغدای مێژووری (Downtown Baghdad) كرد، كە بریتییە لە نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی بیناكان كە لە گۆڕەپانی میدانەوە تا گۆڕەپانی رەسافی درێژدەبێتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران، گەشتێكی بە شەقامەكەدا كرد و سەردانی هەندێك لە شوێنەوارەكانی كرد، وەك كافێی "حەسەن عەجەمی" و دوكانە شوێنەوارییەكانی "شەربەتی ئەلحاج زبالە"، و ئاماژەی بەوەشكرد: كارەكان بەردەوامن بۆ پەرەپێدانی شەقامەكە سەرەڕای پشووی جەژن، لەڕێگەی كادیرانی عێراقی ئەندازیار و تەكنیكارانەوە، بە كاری ورد و لێكۆڵینەوەی وردی هەر بینایەك لەڕووی چالاكییەكانی و چارەسەركردنی شێواوییەكانەوە، هاوكات دامەزراندنی تەلارسازیی تایبەتی شەقامی ڕەشید، و جێبەجێكردنی ئەوەی بۆ ئەم شەقامە گونجاوە، كە نوێنەرایەتی یادەوەری سیاسی و ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی عێراقی هاوچەرخ دەكات، و زامنكردنی زیندووبوونەوەی دوای چەندین ساڵ پشتگوێخستن و لەناوچوون.
هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، سودانی جەختیكردەوە: كە هەوڵەكان تەنها لە ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەدا سنووردار نابێت، بەڵكو گرنگی بە بەردەوامبوونی ئەم شوێنە مێژوویی و گەشتیارییە دەدات بە دامەزراندنی ناوەندێكی شارەوانی تایبەتمەند بۆ بەڕێوەبردنی، و هەروەها تەئكیدیكردەوە: لە گرنگی هاوكاری هاوڵاتیان بەتایبەتی لەلایەن خاوەن موڵكەكانی ئێستاوە، و پشتگیریكردنیان بۆ بیرۆكەی دەستكاریكردنی چالاكییەكان بۆ ئەوەی لەگەڵ تایبەتمەندییە ناوازەكانی شەقامەكەدا بگونجێت.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشدا: كارەكان بەردەوامن بۆ دەستپێكردنی قۆناغی چوارەمی پرۆسەی نۆژەنكردنەوە،و هەوڵەكانی هەموو لایەنەكانی پاڵپشتی پڕۆژەكە بەرزنرخاند، لەوانەش سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و كۆمەڵەی بانكەكان و بانكی ناوەندی.
بەیاننامەكە ئاشكراشیكرد: قۆناغی سێیەم بریتیە لە نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی ڕووبەری بینا شوێنەواری و مێژووییەكان، پاراستن و نۆژەنكردنەوەی سیستەم و تۆڕەكانی ژێرخانی ئابووری و كاری مەدەنی دیكە.