
هەولێر - INA
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: هێرشبەرەكەی ئاهەنگی ئەكیتۆ، هاوڵاتییەكی سوورییە و سەر بە گرووپێكی تیرۆریستییە كە لایەنگری ئایدۆلۆژیای داعشن و دەستبەجێ دەستگیركراوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە ڕۆژی 1ی 4ی 2025، لە كاتێكدا كە خەلكی پارێزگای دهۆك لە ڕێوڕەسمەكانی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی ئەكیتۆ بوون، كەسێكی هەڵگری بیروباوەڕی تیرۆریستیی سەر بە داعش بە ئامێرێكی تیژەوە لە ناوبازاڕ هێرشی كردە سەر هاووڵاتییان و دوو كەسی بریندار كرد. دەستبەجێ هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆك كەسی هێرشبەریان دەستگیر كرد كە خەڵكی سووریایە.
ئاشكراشیكرد: لێكۆڵینەوە لە سەر بابەتەكە بەردەوامە و لە دوای كۆتاییهاتنی، دەرەنجامەكان بۆ هاووڵاتییان و ڕایگشتی ڕادەگەیەنین.