سەرۆك كۆمار جەخت لە گرنگی خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە

سیاسی
  • 2-04-2025, 10:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    رۆژی سێشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، جەختی لە گرنگی خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی بەرنامەیەك بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار لەگەڵ پافڵَ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم كرا.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: لەسەر گرنگی خێراكردنی پێكهێنانی حكومەت و پەرەپێدانی بەرنامەیەكی هەمەلایەن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان كە خواستی هاووڵاتیان بەدیبهێنێت،و ببێتە مایەی بەهێزكردنی  یەكڕیزی نیشتمانی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا.