
بهدواداچوون -INA
ئهمرۆ سێشهممه ، موقهوامهی ئیسلامی لە لوبنان حزبوڵا بەفەرمی كوژرانی عەلی حەسەن بەدیر جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان راگەیاند كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن سوپای ئیسڕائیلیەوە بە مووشەك هێرشكرابووە سەر ماڵەكەیان.
موقهوامهی ئیسلامی لە لوبنان لە راگهیندراوێكدا رایگەیاند: لە ئەنجامی بۆردومانێكی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر خانوویەك لە باشووری بەیرووت، عەلی حەسەن بەدیر جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حزبوڵا و كوڕەكەی حەسەن عەلی بەدیر كوژران.
لای خۆشییەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان لەبارەی رووداوەكە رایگەیاندبوو: لە ئەنجامی بۆردومانی خانوویەك لە باشووری بەیرووت، سێ كەس گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان ئافرەتە، هەروەها 7 كەسی دیكەش بریندار بوون كە برینی دووانیان مەترسیدارە.
ههروهها سوپای ئیسڕائیل ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتێكی دیكەدا رایگەیاندبوو، سەركردەیەكی باڵای حزبوڵایان لە باشووری بەیرووت كردۆتە ئامانج كە مەترسی بوو بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی ئیسڕائیل.