
بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی کردەوە لەسەر ئەوە کە عێراق هەڕەشەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەتدەکاتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مەسعود پزشکیان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پێگەیشت".
ههروهها له راگهیندراوهكهدا هاتووه كه "لە پەیوەندییەکەدا پیرۆزبایی ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت کرایەوە لەسەر هەماهەنگی نێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامی، لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و مەترسییەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەموو وڵاتانی ئیسلامی".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه لە میانەی پەیوەندییەکەدا سهرۆك وهزیران جەختی کردەوە لەسەر ئەوە کە "عێراق هەڕەشەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەتدەکاتەوە، و پابەندبوونی بە ئاسایش و سەقامگیریی دووپات کردەوە".
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كههەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر "گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری دوو لایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا، بەشێوەیەک لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلەکانیاندا بێت".