
بەغدا –INA
بە بۆنەی جەژنی جەژنەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی جهژنی رهمهزانی لهگهڵ سهرۆك كۆمار سوریا ئهحمهد شهرع ئاڵوگۆڕكرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لەگەڵ سەرۆکی سوریا ئەحمەد شەرع بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئاڵوگۆڕ کرد".
ههروهها لەمیانەی پەیوەندییەکەدا سودانی " بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریاوە هیوا و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی سوریا کرد" سهرۆك كۆمار جەختی لەسەر "هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کردەوە لە پاڵپشتی کردنی هەڵبژاردنەکانی گەلی سوریای برا، و گرنگە پڕۆسەی سیاسی هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت و یارمەتیدەر بێت بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاسایشی کۆمەڵگە، لە پێناو ئایندەیەکی ئارام و سەقامگیردا بۆ سوریا و هەموو ناوچەکە".
له راگهیندراوهكهدا هاتووه كه سهرۆك وهزیران لە پەیوەندییەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە "عێراق دەستدرێژییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا ڕەتدەکاتەوە، و پشتیوانی لە یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی سوریا و سەروەری دەکات لەگەڵ ڕەتکردنەوەی دەستێوەردانی دەرەکی"، سودانی "گرنگی هاوکاری هاوبەش لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و هاوکاری لە بوارە ئابوورییەکاندا، بە لەبەرچاوگرتنی دەرفەتی هاوبەش".